ئه مرۆ هه ینی رێکه وتی 22 ی گوڵانی ساڵی 2706 ی کوردی هه ڵۆ سووره کانی قه له به رد له مه ریوان راگه یاندنێکیان ده ر کردوه و که ده قی ئه و راگه یاندنه شیان بۆ ئێمه ناردوه ، به م جۆره راگه یاندنه که یان ده خه ینه به ر دیده ی ئێوه ی ئازیز
راگه یاندنی هه لۆ سووره کانی قه له به رد بۆ هه مو بونگاکانی زه وی زاری مه ریوان
هه موان ئاگادار ده که ین که ژماره یه ک مالکی کۆنه جاش به ناوه کانی شێخ عه بدوول ، شێخ برا ، و شێخ جه لال و شێخ موحه مه دی مه جد هه مویان خه ڵکی ئاوایی حه سه ن ئاوڵه له پێنج کیلومتری مه ریوان بۆ داگیر کردنه وه ی زه وی و زاری حه سه ن ئاوڵه له خه ڵکی زه حمه تکێش که ساڵیانێکی زۆره یانی به درێژایی ته مه نی خۆیان و باب و باپیرانیان له سه ر ئه و زه ویانه کاریان کردوه تێ ده کۆشن ، دیاره ناو براوان چون له و جاشه گه وره و نێو زراوانه ی ناوچه که ن و هه ر له سه ره تای هاتنه سه ر کاری کۆماری ئیسلامیه وه ده ستیان تا ئانیچک به خوێنی لاوانی ناوچه که سوور بوه و بۆ سه ر کوتی شۆرشی هه ژارانی کوردستان له هیچ تێکۆشانێک درێغێان نه کردوه . ئێسته ش به که ڵک وه ر گرتن له شوێن و ڕی خۆیان له ناو کۆماری ئیسلامی دا وکه ڵک وه رگرتن له پله و پایه یان ده یان هه وێت به زه برو هه ڕه شه و ترساندنی خه ڵک و به پشتیوانی دادگا ی ئێران و هاوکاری سپا و جاشه کانی تر ئه و زه ویانه له خه ڵکی حه سه ن ئاوڵه بسێنن ، ئێمه لێره وه ئه و چوار کۆنه مالک و جاشه ئاگادار ده که ینه وه که واز له و خه لکه بێنن ئه گینا ده ستی تۆڵه ی هه ڵۆ سووره کانی قه له به رد تان ده گاتێ و رۆژێک شۆڕشی هه ژاران یه خه تان ده گرێت .
هه روه ها هه مو نووسینگه کانی ئه وشاره مه به ست * بونگای مه عاملاتی ئه ملاک * ئاگادار ده که ینه وه که زه وی ئه و مالکانه مامه ڵه ی پێوه نه که ن وله نه زه ر ئێمه وه هه ر جۆره سه ندن و فرۆشتنی زه وی له ده شتی حه سه ن ئاوڵه له لایه ن ئه و مالکانه یان ئه و زه ویانه ی که کێشه ی خاوه ندارێتیان له سه ره نا یاساییه و به ر پرسیاره تی ئه و کاره مه خه نه ئه ستۆی خۆتانه وه .
داوا له کریارانی زه وی ده شتی حه سه ن ئاوڵه ده که ین که له کرین و فرۆشتنی زه وی ئه و 4 که سه له ده شتی حه سه ن ئاوڵه خۆ بپارێزن
هه ڵۆ سووره کانی قه له به رد
مه ریوان
22 ی گوڵانی 2706 ی کوردی
|
+| نوشته شده توسط
پێشمه ر گه یه ک له شاخ در جمعه بیست و دوم اردیبهشت 1385
|